ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا رایگه‌یاند، وڵأته‌كه‌ی ئاماده‌یه به‌وردی تاوتوێی پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ وه‌ستانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا و دووپاتی كرده‌وه كه له رۆژانی داهاتوودا وه‌ڵامیان بۆ پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕوونی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
پووتین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا ناوخۆییه‌كانی رووسیا رایگه‌یاند: "ئامادەن بۆ تاوتوێکردنی وردی پلانی ئەمریکا كه ئاڕاسته‌یان كراوه بۆ وه‌ستانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا."
ئاماژەی بەوەشکرد: "پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ئەلاسکا، پلانی ترامپمان بە شێوەیەکی گشتی تاوتوێ کردووه، کە تێیدا لایەنی ئەمه‌ریکی داوای ئارامی دۆخه‌كه و نەرمی نواندنی زیاتری لێ‌کردین".
پووتین جەختیشی له‌وه کردەوە، "پلانی ئەمه‌ریکا بۆ چارەسەرکردنی ململانێی جه‌نگی ئۆکراینا هێشتا به ته‌واوی تاوتوێ نەکراوە،"
پووتین راشیگه‌یاند: چارەسەرکردنی ئاڵنگارییه‌كانی جه‌نگ لەگەڵ ئۆکراینا بە شێوازی ئاشتییانە، پێویستی بە گفتوگۆی زیاتری ورد و بابه‌تی هه‌یه كه له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه دروست بكات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.