Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 12:09

لە کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و حەوت برینداری لێ دەکەوێتەوە

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای گوندی لانە ستی لە کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، لە ئەنجامدا حەوت کەس بریندار بوون، کە دوانیان منداڵن. یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری کەلار حەوت برینداری لێ کەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەسەر ڕێگای گوندی لانە ستی لە ناو شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەڤانتی کە بە ئاراستەی ڕێگای شەستی دەهات، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا".

بەهۆی ڕووداوەکەوە، شۆفێر و شەش سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە، کە دوانیان منداڵ بوون، بریندار بوون. سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای کرد کە دوای وەرگرتنی چارەسەر، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان هاتووە، لە ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.