وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی و لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێم، تا ئێستا 117 نەشتەرگەری چاندنی جگەر لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون كە تێچووەكەیان نزیكەی 5.5 ملیار دینار بووە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند: هەرێمی کوردستان پێشەنگە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر و چەندین ساڵە ئەم خزمەتگوزارییە لە هەرێمی کورستان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاند: لەسەر فەرمان و ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئەمڕۆ هەینی 117 حاڵەتی چاندنی جگەر لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بەمشێوەی خوارەوە ئەنجامدراون:-
نەخۆشانی هەولێر 48 نەخۆش
نەخۆشانی سلێمانی 33 نەخۆش
نەخۆشانی دهۆک 27 نەخۆش
نەخۆشانی هەڵەبجە 5 نەخۆش
کۆی گشتی 117 نەخۆش
د. سامان ئاماژەی بەوەش دا كە تێچووی ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییانە زیاتر لە 5 ملیار و 465 ملیۆن دینار بووە.
جەختیشی كردەوە كە ئەم نەشتەرگەرییانە پاڵپشت بەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بەپێی ڕێنمایی و مەرج و ڕێکاری پێویست ڕێکخراوە و ڕێگەپێدراوە بۆ ئەنجامدانی.
وەزیری تەندروستی گوتیشی كە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییانە بەردەوامن و هەفتانە چەندین حاڵەتی پێویستی چاندنی جگەر لەسەر خەرجی و ئەستۆی سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی دەدرێ و ژیانی دەیان هاووڵاتی تەمەنی گەورە و منداڵان گەڕایتەوە و لەمردن رزگار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.