وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەتی دەكاتەوە ئەو پەتایەی كە ئێستا زۆرێك لە هاووڵاتییان گرتوویانە و بڵاوبووەتەوە، پەتای كۆڕۆنا یاخود جۆرێكی نوێی ئەنفلۆنزا بێت.
زیاد حازم ئەندامی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا هیچ جۆرێكی نوێی ئەنفلۆنزا و كۆڤید یاخود ڤایرۆسی هەناسەدان لە ناوخۆی عێراق تۆمار نەكراوە.
راشیگەیاند: پشكنینمان بۆ ئەو ڤایرۆسە كردووە كە ئێستا لە بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق بڵاوبووەتەوە بۆ ئەوەی لە جۆری ڤایرسەكە دڵنیا بینەوە.
ئەندامەكەی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بەپێی زانیارییەكانیان ئەو ڤایرۆسەی ئێستا هەیە ڤایرۆسی هەناسەدانی ئاسایی و وەرزییە و ساڵانی رابردووش ئەم جۆرە نەخۆشییانە هەبوونە.
جەختیشی كردەوە كە ڤایرۆسەكە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.