بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1-2 پلە جیاوازییان دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.