Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:03

لەبارەی دەنگۆی داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران روونكردنەوە دەدرێت

کوردستان TV
100%

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە روونكردنەوەیەكدا رەتی دەكاتەوە كە دەروازەكەیان لەبەردەم هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگاناندا بۆ ماوەی دوو رۆژ دابخرێت.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەكە رایدەگەیەنێت "ئاگاداری تەواوی هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گەشتیاران و بازرگانان و کۆمپانیاکان و پیشەوەران دەکەینەوە كە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەکەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر دەروازەکەمان"   

راشیگەیاند "سەبارەت بەم دەنگۆیانە هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە بابەتی داخستنی دەروازەکەمان دوورە لە ڕاستییەوە".

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەكە ئاماژەی بەوەش دا "ئەوەی دەكرێت تەنیا پەیوەستە بە هاتوچۆی کۆڵبەران لەنێوان دەروازەی تەمەرچین و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.