ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو ئەفسەری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە تارانی پایتەخت كوژران، میدیاكانی ئێران دەڵێن دوو ئەندامەكە لە ئۆپەڕاسیۆنێكی تایبەتدا كوژراون، سوپای پاسدارانیش ئەمە رەت دەكاتەوە و دەڵێت كە لە مەشق و راهێنانەكاندا گولەیان بەركەوتووە.
فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئەمشەو پێنجشەممە راگەیەنراوێكی لەبارەی كوژرانی دوو ئەندامەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: عەبدولحوسێن چراغی و حوسێن شەربەتی لە یەكێك لە سەربازگەكانی تاران لە كاتی ئەنجامدانی مەشق و راهێنانەكان لەسەر چەك بەهەڵە گولەیان بەركەوتووە و كوژراون.
میدیاكانی ئێرانیش بڵاویان كردۆتەوە، هەردوو ئەفسەرەكەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنێكی تایبەتی گەڕان و كێوماڵكردندا لە تاران دەسڕێژی گولەیان لێ كراوە و كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.