نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات، کرایەوە.
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم کۆبووه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.