سەرۆک بارزانی لە شاری دهۆک پێشوازی لە فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد و کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا سەرکەوتنی هەڵبژاردن و پابەندبوونە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی سێشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری دهۆک پێشوازی لە فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد و کۆبوونەوە.
لەو دیدارەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر سەرکەوتنی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی لە پابەندبوونە دەستوورییەکان و هەنگاوەکانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.