Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 06:40

خێرایی ڕێگای هەولێر - دهۆک بۆ 110 کم لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ڕێکخستنی باشتر و دانانی گاردرێل و هێمای هاتوچۆ، خێرایی ڕێگا پێدراو بۆ لێخوڕین لەسەر بەشێکی ڕێگای هەولێر - دهۆک، لە 100 کم بۆ 110 کم لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ لێخوڕین لەسەر بەشێک لە ڕێگای هەولێر - دهۆک بەرز کراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دوای باشتر ڕێکخستنی ڕێگای هەولێر - دهۆک بە دانانی هێمای هاتوچۆ و دانانی گاردرێل لە شوێنە پێویستەکانی ڕێگاکە، بڕیار درا بە بەرزکردنەوەی خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ لێخوڕین لە 100 کم لە کاتژمێرێکدا بۆ 110 کم لە کاتژمێرێکدا.

ئەم بەرزکردنەوەی خێراییە لە ڕێگای نزیک گوندی گەزنەوە تا نزیک ناحیەی ڕۆڤیا دەگرێتەوە و بڕیارەکەش ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆوە جێبەجێ کراوە.

هاتوچۆی هەولێر داوای لە شۆفێران کرد، لە خێرایی ڕێگەپێدراو خێراتر لێ نەخوڕن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.