Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:12

پارتی لە دهۆك 9 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك 9 كورسی پەرلەمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستهێنا و لە پلەی یەكەمی پارێزگاكەیە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمشەو دووشەممە بەفەرمی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەنجامەكانی كۆمیسیۆن، پارتی لە سنووری پارێزگای دهۆك پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە و زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە كە (413890) دەنگی بەدەستهێناوە.

ژمارەی كورسییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك دەكاتە 9 كورسی لە كۆی 11 كورسی لەگەڵ كورسییەكی كۆتا.

ئەنجامی كۆتایی كورسی لایەنەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك:-

1- پارتی 9

2- یەكگرتوو 2

3- یەكێتی 0

4- نەوەی نوێ 0

5- هەڵوێست 0

6- كۆمەڵ 0

كاندیدە سەركەوتووەكانی پارتی لە پارێزگای دهۆك بەمشێوەی خوارەوەن:-

بناس دۆسكی 50034 دەنگ

فەرهاد ئەمین ئەترووشی 36729 دەنگ

زیرەك زێباری 30044 دەنگ

جوتیار خدر سندی 29419 دەنگ

سەلوان تەها تەیب ئاكرەیی 26400 دەنگ

ئومێد تاهیر بەرواری 23923 دەنگ

هەڵات سەلمان بەرواری 19470 دەنگ

كەوێ میرۆ بەرگارەیی 19185 دەنگ

پەروین ئەكرەم گۆران 9915 دەنگ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.