بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی كردۆتەوە، لە شەپۆڵی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە دێرەلووك باریوە و كەمترین رێژەش لە شەمامك.
كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە داتای رێژەی بارانبارینی شەپۆڵی بارانی رۆژانی هەینی تاكو ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە شارەدێی دێرەلووك لە سنووری پارێزگای دهۆك باریوە كە 184 ملم باریوە، بەڵام لە شارەدێی شەمامك لە سنووری پارێزگای هەولێر كەمترین رێژە باران باریوە كە تەنیا 3.7 ملم بووە.
ئەمەی خوارەوە رێژەی بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانە:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.