پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئۆسمان بايده‌مير سياسه‌تمه‌دارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شاره‌وانيى دياربه‌كر، پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختيان كرده‌وه كه ئاشتى له توركيا كاريگه‌ريى ئه‌رێنيى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه بايده‌مير سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى له يارمه‌تيدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.