تۆمەتبارێک دوای هەڵاتنی لە هەڵەبجە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیر دەکرێت و بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، دەست بەسەر چەکێکیشدا گیراوە لە جۆری دەمانچە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە: "دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار کردەوە لە تومەتبارێک کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەیان داواکراوە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی سلێمانی گشتاندن کراو گشی بنکەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییەکە ئاگادار کرانەوە.
دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا شوێنی تاوانبار دیاری بکرێت و لەلایەن مەفرەزەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیر بکرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: لە کاتی دەستگیر کرندنەوە دەست بەسەر چەکێک گیرا لە جۆری دەمانچە و لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، ح، ح) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
تۆمەتبارێک لە هەڵەبجە داواکراو بوو لە سەیدسادق دەستگیر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.