Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 17:29

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـ كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـ کوردستان USKBC کرد.

له‌ ديدارێكدا ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان خرايه‌ ڕوو، هه‌روه‌ها باس له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى بازرگانيدا كرایه‌وه‌.

 له‌مباره‌يه‌وه‌ تيشك خرايه‌ سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه‌.

لای خۆیه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودانى زياتره‌ به‌ په‌يوه‌نديى بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، جه‌ختى له‌ ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ بازرگانان و كۆمپانيا ئه‌مه‌ريكييه‌كان كرایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بره‌و به‌ چالاكيى بازرگانى و ئابوورييان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بدەن.

سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.