ئه‌مرۆ دووشەممە، شێخ حەسینا، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەڵهاتووی بەنگلادیش له‌لایه‌ن دادگای باڵای به‌نگلادیش بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ردانی سامانی وڵات بۆ ده‌رچوو.
لای خۆیه‌وه دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، شێخ حه‌سینا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌ڵاتوو بڕیاری تاوانبارکردن و سزای لەسێدارەدانی بە لایەنگریی دادگا و پاڵنەری سیاسی ناوبرد.
حەسینا تەمەن 78 ساڵ، سەرپێچی لە فەرمانەکانی دادگا کرد کە لە هیندستانەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەی دادگاییکردنەکەی بێت، بۆیه دادگا فه‌رمانی غیابی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
شێخ حەسینا لە بەیاننامەیەکدا کە لە حەشارگەی هیندستانەوە دەرچووە رایگه‌یاند: ئەو بڕیارانەی لە دژی من راگەیەندراون، لەلایەن دادگایەکی ساختەکارییەوە دراوە کە لەلایەن حکوومەتێکی هەڵنەبژێردراوەوە دامەزراوە و سەرۆکایەتی دەکرێت و هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی و دیموکراسی نییە.
ڕەخنەگران شێخ حه‌سینایان تۆمەتبار کرد بە زیندانیکردنی ڕکابەرە سیاسییەکانی و جێبەجێکردنی یاسا تووندەکانی دژی ڕۆژنامەگەری ئازاد و پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی مافەکانی مرۆڤ، لەنێویاندا کوشتنی چالاکانی ئۆپۆزسیۆن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌نگلادیش، بڕیاری دادگاییکردنەکەی ئه‌مرۆ به‌هۆی 1400 کەسە بوو کە لە نێوان مانگەکانی تەمموز و ئابی 2024 دا کوژراون، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئه‌وه‌ش هاتووه: حەسینا پارێزەرێکی دیاریکراوی دەوڵەتی بۆ دادگاییکردنەکە دەستنیشانکردووه، بەڵام ڕەتیکردەوە دان بە دەسەڵاتی دادگادا بنێت و گوتی، دادگاكه هیچ شه‌رعییه‌تی یاسایی نییه.
حەسینا لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، حوکمی تاوانبارکردن به له‌سێداره‌دانی من بڕیارێکی پێشوەختە بووە و راشیگه‌یاندووه کە ئامادەیە لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی بەشداری دادگاییکردنێکی سه‌ربه‌خۆ بکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.