Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 15:03

حەماس: چەکدانان و بوونی هێزی بیانی لە غەززە قبوڵ ناکەین

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش مەترسیدارە و هەر بڕگەیەک لەو بڕیارنامەیە کە باس لە چەکداماڵین لە غەززە یا ڕێگەگرتن لە مافی خەلکی فەلەستین بۆ بەرگری بکات ڕەت دەکەنەوە.

ڕۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2025، بزووتنەوەی حەماس بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک جەختی کردەوە گرووپە فەلەستینییەکان چەکدانان و بوونی هێزی بیانی لە ناو کەرتی غەززە ڕەت دەکەنەوە و بە پێشێلکردنی مافی سەروەریی فەلەستینییەکانی دەزانن.

ئەم ڕاگەیاندراوەی حەماس لە کاتێکدایە کە ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، حەماس خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە ئەگەری ناچاربوونی بە چەکداماڵین، چەک و ئامێرە جەنگییەکانی بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی پشتیوانی خۆی بە مەبەستی ئەوەی لە کاتی پێویستدا جارێکی دیکە لە ڕێگای قاچاغەوە بیانگوازێتەوە بۆ ناو غەززە.

بە پێی پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە، دەبێ ئەم ناوچەیە لە چەک داماڵرێت و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بسپێردرێتە هێزێکی نێودەوڵەتی.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.