شەو ڕابردوو حەوت هاووڵاتی کاسب و شوان بەهۆی بەفر بارین و نالەباری کەشوهەوا گیریان خواردووە.
بە پێی زانیاری پەیامنێرمان شەوی ڕابردوو لە کانی خوماری سنوری کێلەشین حەوت هاووڵاتی بەهۆی نالەباری کەش هەوا گیریان خواردووە و ئێستا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی سیدەکان بۆ پەیدا کردنی سۆراغیان بەرەو ئەو شوێنە بەڕێکەوتوون، بەڵام بەپێی زانیاریەکان ئەو حەوت کەسە سەلامەتن.
ماوەی دوو ڕۆژە سەرەڕای بارانبارین یەکەم بەفربارینی وەرزی ئەم ساڵ کوێستان و لوتکەی شاخ وبەرزایەکانی سیدەکانی گرتۆتەوە و تائیستاش ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و ئاژەڵداران بۆ بەخێو کردنی مەڕوماڵات لەم کوێستانانە ماونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.