Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:01

سبەی چەند كامێرایەكی نوێی تۆماركردنی سەرپێچی لە هەولێر دەكەونە كار

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە كە سبەی دووشەممە چەند كامیرایەكی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی لە ناو سەنتەری شاری هەولێر دەكەونە كار.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایدەگەیەنێت: سبەی دووشەممە دوای کاتژمێر 12ی شەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی لەو شەقامانەی كە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە دەکەونە کار.

راشیگەیاند: كامێراكان سەرەتا بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) كار دەكەن، دواتر لە ڕێکەوتی 27/11/2025 بەفەرمی كار دەكەن و سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی تۆمار دەکرێن.

هەروەها رایگەیاندووە: لە زۆربەی ئەو شەقامانەی ئاماژەی پێ کراوە لە پێشووتردا کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر، لەو سووڕانانەش کە کامێرای لێ نەبووە کامێرا داندراوە.

هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد پابەندبن بەخێرایی ڕێگەپێدراو و خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.