ئهمرۆ شهممه، تاقیگەی "ساندیا"ی سەر بە وەزارەتی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری ئێف-35، چەند بۆمبێکی ئەتۆمی جۆری بی-61-12ی بێ کڵاوەی جەنگی خستووەتە خوارەوە لە مەیدانی تاقیکردنەوەی تونۆبا لە ويلايةتى نێڤادا.
تاقیگەی ساندیا راشیگهیاند: تاقیکردنەوەکان لە نێوان 19 بۆ 21ی ئابی ئهمساڵ ئەنجامدراون وەک بەشێک لە هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ متمانەپێکراویی کۆگای چەکی ئەتۆمی و ڕاهێنانی فڕۆکەوانان.
ئهوهش هاتووه: ماوەی خزمەتکردنی بۆمبەکانی بی-61-12 بۆ 20 ساڵی تر درێژکرایەوە لە ساڵی 2024 ەوە.
پێشتر دۆناڵد ترامپ نیازی خۆی پشتڕاست کردبووەوە بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ وردەکارییەک بؤ ئاسايشى نيشتيمانى و گشتیی ئهمریكا.
ترامپ به تهنزهوه بۆ وڵاتانی دژ به رهی ئهمریكا رایگهیاند، ئەم وڵاتانە دەتوانن لە ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵی تر بە ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەن لە ڕووی هێزی کۆگای چەکی ئەتۆمییەوە.
ئهوهش هاتووه: بڕیارە بەرپرسانی وەزارەتی وزە لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی کۆببنەوە بۆ ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی ترامپ سەبارەت بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی تەقێنەر، بەپێی ئەوەی کە كهناڵی "سی ئێن ئێن" رایگەیاندووە.
هاوكات ئیدارەی نیشتمانی ئاسایشی ئەتۆمی، سەر بە وەزارەتی وزەى ئهمریكا، ئەو دەزگا فیدراڵییەیە کە بەرپرسیارە لە دروستکردن و تاقیکردنەوەی بۆمبەکان و پاراستنی کۆگای ئەتۆمی، نەک وەزارەتی بەرگری.
تۆڕی "سی ئێن ئێن" ئاماژەی بەوە کردووه کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆشکی سپیدا، بەرپرسانی دەزگای نیشتمانی ئاسایشی ئەتۆمی و وەزارەتی وزە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خستنهڕووی راپۆرتێك لهبارهی تاقیكردنهوهی تەقاندنەوەی ماددە ئەتۆمییەکان له رۆژانی داهاتوودا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.