بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه، ئەمڕۆ لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە و لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات. هەروەها سبەی شەو شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەست پێدەکات.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم سەبارەت بە ئەمڕۆ رایگەیاند: پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم دەڵێت: سبەى شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.