Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 11:39

وەزیری دەرەوەی ئێڕان: ئەمریکا دەبێ زیانەکانی شەڕی12 ڕۆژە قەرەبوو بکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد زیانەکانی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا لە لایەن ئەمریکاوە قەرەبوو بکرێتەوە.

عەباس عێراقچی لە نامەکەیدا بە ئاماژەکردن بە لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا کە گوتبووی "لەپێشدا ئیسرائیل هێرشی کرد و هێرشەکەی ئەوان زۆر بەهێز بوو. من لەو هێرشە بەرپرسیارم"، جەختی کردووەتەوە بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، ئەم لێدوانە بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر ئەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە بڕیار و چاوەدێریی ئەمریکا کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەکەیدا نووسیویەتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ زیانە ماددی و مەعنەوییەکانی ئەم پێشێلکارییانە لە دژی ئێران و هاووڵاتییانی ئێران بە تەواوی قەرەبوو بکاتەوە و ئەمەش جیا لە قەرەبووکردنەوەی ماددی بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، دەبێ ئاساییکردنەوەی دۆخەکەش لەخۆ بگرێت".

جەختیشی کردووەتەوە لێدوانی ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵی هێرشەکەی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە، دانپێدانانێکی ئاشکرایە و دەبێتە هۆی بەرپرسیارێتیی دادوەریی سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی بەشدار لە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران و کوشتنی کەسانی مەدەنی و فەرماندە سەربازییەکان و هێرش بۆ سەر بنکە مەدەنییەکانی ئێران.

پێشتریش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو وتەکانی سەرۆکی ئەمریکا بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن لەسەر بەشداریی راستەوخۆی ئەمریکا لە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.