Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 12:51

تاقیكردنەوەی مورشیدی ئایینی بۆ نزیكەی 400 مامۆستای ئایینی ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی بۆ نزیكەی 400 مامۆستای ئایینی ئەنجام دا كە بڕیارە سەركەوتووەكان لە فەریزەی حەجی ساڵی داهاتوو 2026 بەشداربن.

کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پیک هێنرا بۆ ئەنجامدان و هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی لە هەموو هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی حەجی 2026 کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناویان تۆمار کردبوو.

کاروان ستوونی ڕاشیگەیاند: تاقیکردنەوەکە لە کەشێکی ئارام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شارۆچكە و شارەدێكان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو کە ژمارەیان نزیکەی 400 مامۆستای ئایینی دەبن و هەر مامۆستایەک نمرەی 75% بەدەست بهێنێت، ناوی دەچێتە تیروپشکەوە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە مامۆستایانی ئایینی دراوە و نزیکەی 180 مامۆستای ئایینی پرۆسەی حەجیان بە خۆرایی ئەنجامداوە و زیاتر لە 700 مامۆستای ئایینی عومڕەیان بەبێ بەرامبەر ئەنجامداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.