رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كردووە، بەلەمێكی كۆچبەران لە لیبیا ژێرئاو كەوتووە كە ژمارەیەك كۆچبەری تێدابووە.
رێكخراوەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردۆتەوە: بەلەمەكە پلاستیكی بووە و ئەمڕۆ چوارشەممە لە باكوری رۆژئاوای كەناراوەكانی لیبیا ژێرئاو كەوتووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رێكخراوەكە، بەلەمەكە 49 كۆچبەری تێدابووە كە ژمارەیەكیان چارەنووسیان نادیارە.
تیمەكانی رزگاركردن توانیویانە تەنیا 7 لە كۆچبەران رزگار بكەن، ئەوانی دیكە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
سەبارەت بە ناسنامەی كۆچبەرەكان، رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی راگەیاندووە كە تا ئێستا ناسنامەكانیان دیار نییە و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا لەسەرهێڵن بۆ ئەوەی بزانن خەڵكی چ وڵاتێكن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.