ئەمڕۆ سێشەممە کۆمکاری عەرەبی، رایگەیاند کە ئامانج لە ئامادەبوونیان لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا چاودێریکردنی لایەنە جیاوازەکان و رێكارهكانه بهبێ جیاوازی، بەبێ لاگیریی كردن و سهربهخۆیی، تا بزانین چەند لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت.
لە راگەیەنراوێکی شاندەکەدا هاتووە: فائیز مستەفا یاریدەدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکی شاندەکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەگای کۆمیسیۆن لەگەڵ دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.
سەرۆکی شاندی کۆمکاری عەرەبی دووپاتی کردەوە، "ئامانجی شاندەکە بریتییە لە چاودێریکردنی لایەنە جیاوازەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە بێ لایەنی و سهربهخۆییانه، لەوانەش هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی کاندیدەکان، دەنگدان، ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان و بەدواداچوونی كه تا چەند لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی پەیڕەوکراو لە وڵاتدا و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت."
لەلای خۆیەوە سەرۆکی کۆمیسیۆن، رەوتی بهڕێوهچوونی هەڵبژاردنەکانی خستەڕوو کە لە ڕووی یاسایی و هونەرییەوە ئامادەکاری زۆر باشی بۆ کراوە".
دووپاتی کردەوە، کۆمیسیۆن هەموو ئامادەکارییە لۆجستیکییەکانی تەواو کردووە بۆ دابینکردنی باشترین بارودۆخ بۆ ئەنجامدان و سەرکەوتنی ههڵبژاردنی خولی شهشهمی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.