حكوومهتی چین ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەو باجە تایبەتانەی کە لە بەندەرەکانیدا بەسەر کەشتییەکانی ئەمریکادا سەپاندبووی رادەگرێت و باجی تازه دهسهپێنێت تا ماوهیهكی دیاریكراو.
چەند مانگێکە ئەو دوو زلهێزە لە ناکۆکییەکی بازرگانی فرەلایەنەدا گیرۆدە بوون و کاریگەرییان لەسەر ئابووری جیهانی دروست كردووه، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر شێوازی كاری بازرگانی و نرخ و تێچووی كاڵاكان دروست كردووه.
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ لە 30ی تشرینی یەکەم لە کۆریای باشوور، ئەمریکا و چین رێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی هەندێک لەو باجه گومرگییانهی کە هەردوولا گرتوویانەتەبەر.
لای خۆیهوه، وەزارەتی گواستنەوەی چین ئهمرۆ دووشەممە رایگەیاند، بۆ ماوەی ساڵێک بڕی ئهو باجهی كه دیاریكرابوو لەسەر بنەمای تۆن رادەگرێت و باجی تازه دهسهپێنرێت بەسەر ئەو کەشتییانەی کە خاوەنداریهتییان له لایهن ئهمریكا دهكرێن و سەردانی بەندەرهكانی چین دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.