ئه‌مرۆ دووشه‌ممه دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس بڕیاری ئازادکردنی "نیکۆلاس سارکۆزی" سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد، ئەمەش دوای 20 ڕۆژ لە زیندانیکردنی، دوای سزادانی به‌هۆكاری گه‌نده‌ڵی دارایی بۆ لیبیا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لیبیا لە ساڵی 2007، بەو مەرجەی کە لە ژێر چاودێری دادوەریدا بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە میانی دانیشتنی دادگای تایبه‌تمه‌ند دا به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی و میدیا ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا بڕیاری ئازادکردن بۆ ساركوزی ده‌رچوو.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له دانیشتنه‌كه‌دا داواکاری گشتیی پاریس پێشنیاری ئازادکردنی مەرجداری بە چاودێری دادوەریی بۆ سارکۆزی ده‌ركرد.
جێی باسه، نیكۆلاس ساركۆزی لە ڕێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە لە زیندانی "لا سانتێ" لە پاریس بەشداری لە دانیشتنەکەدا كرد و ئه‌ستۆپاكی خۆی خسته‌ڕوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.