Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 05:26

درێژماوەترین پەککەوتنی حکوومەتی ئەمریکا کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

سیناتۆرەکانی هەردوو حزبی دیموکرات و کۆماری لە سیناتی ئەمریکا لەسەر کۆتاییهێنان بە پەککەوتنی حکوومەتی ئەمریکا ڕێک کەوتن.

لە دوایین کاتەکانی ڕۆژی یەکشەممە 09ـی تشرینی دووەمی 2025، ژمارەیەک سیناتۆرە دیموکراتەکان پشتیوانییان لە پلانێکی کاتی بۆ دابینکردنی بودجەی حکوومەت تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم کرد و بەم شێوەیەش درێژماوەترین پەککەوتنی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا کە 40 ڕۆژ بەردەوام بوو، کۆتایی دێت.

پلانەکە دابینکردن بودجەی فیدراڵ بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو و پەکێجێکی گەورەتر بۆ چەندین ڕێکخراو و دامەزراوەی گرنگی ئەمریکا لە خۆ دەگرێت و بوار بۆ دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی حکوومە لە سەرانسەری ئەمریکا دەڕەخسێنێت. هەروەها ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی سەدان هەزار فەرمانبەر کە پاش پەککەوتنی حکوومەت لە کارەکانیان دوور خرابوونەوە بگەڕێنەوە سەر کار.

یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار فەرمانبەری فیدراڵ لە دوای پەککەوتنی حکوومەت ناچار بە وەرگرتنی مۆڵەتی بێمووچە کران. ئەمەش بەشێکی زۆر لە دامەزراوە گشتییەکانی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکای داخست و گەشتی فڕۆکە ئاسمانییەکان و خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانەکانی تووشی ئاستەنگ کرد.

حکوومەت بۆ پەسند کردنی پلانی بودجە پێویستی بە 60 دەنگی سینات هەبوو بەڵام کۆمارییەکان تەنیا 53 کورسیی سیناتیان بە دەستەوەیە و هەر بۆیەش پێویستییان بە دەنگی لانیکەم 7 سیناتۆری دیموکرات هەبوو.

پەککەوتنی کاری حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا لە ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە چل ڕۆژ، درێژترین ماوەی پەککەوتنی کاری حکوومەت بە هۆی پەسندنەکرانی بودجەی فیدراڵەوە بووە.

پەسندکراوەکەی سینات بۆ ئەوەی ببێتە یاسا دەبێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسند بکرێت کە زۆرینەی ئەو ئەنجومەنە لە دەست کۆمارییەکاندایە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.