ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی "سانا"ی نزیك له حكوومه‌تی كاتیی سووریا، رایگه‌یاند ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە سەردانێکی مێژوویی‌دا گەیشتە ئەمریکا، کە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریایە بۆ کۆشکی سپی، بڕیارە لەو سەردانەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی کۆماری عەرەبی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بڕیارە شه‌رع، لەم سەردانەدا رێککەوتنێک واژۆ بکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی تاقمی دەوڵەتی ئیسلامیی بە سەرۆکایەتی واشنتۆن بکات، ئه‌مه‌ش پێشتر لەلایەن تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا راگەیەندرا بوو.
لە هەمان کاتدا ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک دیمەشق دابمەزرێنێت، بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە سووریا کە قسەی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە.
سوریا کە لە ململانێیەکی وێرانکەری 14 ساڵەدا سەریهەڵداوە، بەدوای بودجەدا دەگەڕێت بۆ ئاوەدانکردنەوە، کە بانکی نێودەوڵەتیی مەزەندەی کردووە زیاتر لە 216 ملیار دۆلار پێویسته بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ئەو وڵاتە.
پێش ئه م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ ئه مریکا، ڕۆژی هه‌ینی به فه رمی ئه‌حمه‌د فه‌رع له‌لایه‌ن واشنتن له لیستی تیرۆریستانی جیهانی ده‌رهێنرا و ئه نجوومه نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سزاکانی سه‌ر شه‌رعی هه‌ڵگرت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.