نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، ئایندەی عێراق گەشە بەهۆی گەلە بەهرەمەندەکەی، هەروەها جەختی لەسەر پێشکەوتنەکانی عێراق کردەوە و پشتگیریی ئەمریکای بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و دوور لە میلیشیاکانی دەرەوە دووپات کردەوە.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەدا "ئایندەی عێراق گەشە بەهۆی گەلە بەهرەمەند و زیندووەکەی، کە بەنرخترین سەرچاوەی هەر نەتەوەیەکە".
ساڤایا ڕایگەیاند: "عێراق لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاوی تۆمار کردووە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وڵات لە قۆناغێکی چارەنووسساز لە پڕۆسەی دیموکراسیدا، با بەردەوام بین لەسەر ئەم ڕەوتە".
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "پشتگیریی لە عێراق دەکات لە کاتێکدا کە بەرەو ئایندەیەکی بەهێز و سەربەخۆ و دوور لە میلیشیای پاڵپشتیکراو لە دەرەوە هەنگاو دەنێت".
يبدو مستقبل العراق مشرقًا بفضل شعبه الموهوب والنابض بالحياة، وهو أثمن مورد تمتلكه أي أمة.
— Mark Savaya (@Mark_Savaya) November 7, 2025
لقد حقق العراق في السنوات الأخيرة تقدمًا ملحوظًا، ومع اقتراب البلاد من مرحلة مفصلية في مسيرتها الديمقراطية، فلنواصل هذا الزخم.
تؤكد الولايات المتحدة وقوفها إلى جانب العراق وهو يمضي قدمًا…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.