ئەمڕۆ پێنجشەممە گەردەلولی کالمایگی ناوەڕاستی ڤێتنامی گرتەوە، ئەمەش وایکرد دەسەڵاتداران هەزاران دانیشتووی ناوچە کەنارییەکان بگوازنهوه بۆ ناوچهی سهلامهت، دوای ئەوەی لانیکەم 140 کەس لە فلیپین گیانیان لەدەستدا.
زريانى کالمایگی, کوشندەترین زریانی جیهانە لەم ساڵدا، لەم هەفتەیەدا وێرانکارییەکی بەرفراوانی لە ڤێتنام دروستکردووه و بووەته هۆی ئەوەی 127 کەس دوای لافاوێکی وێرانکەر بێسەروشوێن ببن.
لاى خۆیهوه وەزارەتی ژینگەی ڤێتنام رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگاکانی داک لەک و زا لای لە ناوەڕاستی ڤێتنام کەوتووەتەنه ژێر كاریگهری تووندی زریانهكه، لەگەڵ بای بههێز كه خێراییەکەی گەیشتووەتە 149 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
فام ئان توان، بەرپرسی باڵای پارێزگای گیا لای، له میدیای فهرمی ڤێتنام رایگهیاندووه: لە شەوی چوارشەممەوە زیاتر لە حەوت هەزار کەس ماڵوحالیان چۆڵكردووه و ههڵاتوون بۆ شوێنی سهلامهت.
گووتیشی: "ئەمە زریانێکی گەورەیە و توانای وێرانکارییەکی ترسناکی هەیە".
گەردەلوولەکە لە کاتێکدایە کە ناوەڕاستی ڤێتنام هێشتا لە لافاو و بارانبارینی بێ وێنە رزگاری نهبووه كه بووەته هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم 47 کەس و ژێرئاوکەوتنی شوێنە مێژووییەكانی وڵاتی ڤێتنام.
ڤێتنام لە ریزی ئەو ناوچانەی جیهانە کە زۆرترین زریان رووبەڕووی دەبێتەوە، ساڵانە نزیکەی 10 زریان یان زیاتر روودەدات، بەڵام زریانی کالمایگی 13هەمین زریانی توونده له ناوچهكهدا لهمساڵدا.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.