Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 00:46

حكوومەتی عێراق بەفەرمی رۆژی پشووی هەڵبژاردنی دیاری كرد

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری دا، تەنیا رۆژی سێشەممە رێكەوتی 11/11/2025 كە رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنە، وەك پشووی لە دامودەزگاكانی حكوومەت رابگەیەنێت.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە رێكەوتی 11ی تشرینی دووەمی 2025، لە دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی گشتی بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندبوو، پشوو لە رۆژی هەینی رێكەوتی 7/11/2025 دەست پێ دەكات تاكو رۆژی سێشەممە رێكەوتی 11/11/2025، رەنگە ماوەكە تا كۆتایی هەفتەش درێژ بكرێتەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن هەروەها رایگەیاندبوو: وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی 5ی مانگ تاكو 12 مانگ قوتابخانەكانیان رادەست دەكەن وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.