بەپێی راپۆرتێک کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن کەس لەو ناوچانەدا دەژین له كیشوه‌ری ئاسیا کە په‌یوه‌سته به پیسبوونی ژینگه، بەهۆی چالاکییه نا دروسته‌كانی مرۆڤەوە وەک دارستانبڕین دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئۆكسیجینی سروشتی.
رێکخراوی FAO ، تێکچوونی زەوی و پیسبوونی ژینگه‌ی به‌هۆی چاڵاكییه پیشه‌سازییه‌كان بە دابەزینی درێژخایەنی توانای زەوی بۆ دابینکردنی کاڵا و خزمەتگوزاری پێناسە كردووه و بە مەترسییەکی گه‌وره‌ش ناوی بردووه بۆ سەر بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراک .
ڕێکخراوی FAO لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە دۆخی خۆراک و کشتوکاڵدا جەختی لەوە کردەوە، چالاکییە مرۆییەکان، لەوانەش دارستانبڕین، زۆر لەوەڕاندن و شێوازە نادروسته‌كانی کشتوکاڵ و ئاودێریی هۆكاری سه‌ره‌كیی بوونه بۆ ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه.
شاره‌زایانی كشتوكاڵی رایانگه‌یاندووه، تێکچوونی زەوی دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کێڵگەیەکی گەنم هەبێت یان ببێتە هۆی چڕیی کاربۆن و له‌بارچوونی تەواوەتی زەوییە کشتوکاڵییەکان به‌پێی كات.
رێکخراوەکە مەزەندەی كردووه کە نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن کەس كه لەو ناوچانەدا دەژین له كیشوه‌ری ئاسیا به‌هۆی تێکچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکان و پیسبوونی ژینگه به‌ره‌و مه‌رگێكی له‌سه‌رخۆ بڕۆن.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، ئەو کەسانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە دانیشتوانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئاسیان کە چڕی دانیشتوانیان زۆرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.