به‌رپرسانی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له وڵاتانی ئه‌وروپا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا به به‌رده‌وامی فرۆشی ئۆتۆبێلی تێسلا پاشه‌كشه‌ی كردووه له بازاڕه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له نۆروێژ و سوید و دانیمارک دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیووه.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، فرۆشی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای تێسلا TSLA.O لە مانگی تشرینی یەکەمدا زۆر پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئەمەش دوایین نیشانەی كێبڕكێیه له ململانێكانی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل كه ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لە ئەوروپادا ده‌یكات.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئاستی پاشه‌كشه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا جیاوازه له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر، له بازاڕه‌كانی فه‌ره‌نسا كه‌مترین فرۆشی هه‌بووه و له سوید و دانیماركیش گه‌یشتووه‌ته ئاستی 50% .
جێی باسه، كۆمپانیای پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی تێسلای ئه‌مریكی كه ئیلۆن مه‌سك خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كات، رووبەڕووی کێبڕکێیەکی تووند بووه‌ته‌وه لە وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن کۆمپانیاکانی دروستکەری EV چینی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.