وەزیرانی پیشەسازی لە 17 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا لەوانە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و پۆڵەندا، ئه‌مڕۆ دووشەممە جاڕنامەی بەرلینیان واژۆکرد و داوای سادەکردنەوەی ڕیشەیی یاسا و رێسا پیشەسازییەکانی یەکێتیی ئەوروپایان کرد.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، وڵاتانی ئه‌ندامی واژۆكار له یه‌كێتیی ئه‌وروپا له بەیاننامەکەدا داوای بنکەیەکی بەهێزتری پیشەسازیی بەرگریی دەکه‌ن بۆ پاراستنی سنووری وڵاته‌كانیان له هه‌ر پێشهات و ئاڵنگارییه‌ك.
هەروەها له ناوه‌ڕۆكی جاڕنامه‌كه‌دا كه به جاڕنامه‌ی "به‌رلین" ناسینراوه، کەرتە مەدەنییەکان و ئامرازی دارایی نوێ بۆ دەستەبەرکردنی کەرەستەی خاو و پێویست خراوه‌ته‌ڕوو و یاسا و میكانیزمی تازه‌ی بۆ دانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.