Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

چه‌ند رێگه‌یه‌كی سروشتی بۆ رێگرتن له‌ په‌تای وه‌رزی

کوردستان TV
100%

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی پاییزدا، حاڵەتەکانی په‌تای وه‌رزی یان هەستیاری وەرزی کە بەهۆی گەردی گوڵ و سپۆرەکانی کەڕووەوە دروست دەبن زیاد دەکەن. دەکرێت نیشانەکان بە شێوەیەکی سروشتی کەمبکرێنەوە لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی هەندێک هەنگاوی سادەوە بەبێ ئەوەی پەنا ببرێتە بەر دەرمان.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌ سه‌رچاوه‌ زانستییه‌ جیهانییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، بۆ دروستبوونی به‌رگریی سروشتی به‌رامبه‌ر په‌تای وه‌رزی له‌ پایزدا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ پێویسته‌ بگیرێته‌به‌ر ..:

یه‌كه‌م/  دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکانی هەستیاری

نیشانەکانی هەستیاری وەرزی وەک پژمین، خورانی چاو و گیرانی لووت لە کاتێکی دیاریکراوی ساڵدا دەردەکەون. بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە هۆکارەکان پێویسته‌ پەنجەرەکان دابخرێن و ئامێری پاککەرەوەی هەوا بەکاربهێنرێت و لە دەرەوە کەمتر بمێننەوە، دوای گەڕانەوەش لە دەرەوە خۆشوشتن و گۆڕینی جلوبەرگ گرنگه‌.

دووه‌م/  پاککردنەوەو شۆردنی لووت

شۆردنی لووت بە ئاوی سوێر یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی رێڕەوەکانی لووت لە هۆکارەکانی هەستیاری و لینجاو و هەوکردن و گیرانی لووت کەم دەکاتەوە.

سێیه‌م/  دەرزی ئاژنین

دەرزی ئاژنین وەک چارەسەرێکی تەواوکەر دادەنرێت کە رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەستیاری لە رێگەی کەمکردنەوەی ماددە هەوکردنەکان لە جەستەدا.

چواره‌م/  چارەسەرە گیاییەکان

 هەندێک لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووەکی بیتازیتیس (Petasites hybridus) ڕەنگە نیشانەکانی هەستیاری بە شێوەیەک کەم بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، پێشنیار دەکرێت ئاگاداری بن بەهۆی ئەگەری بوونی ماددەی ژەهراوی تێدا و پێویستە پێش بەکارهێنانی هەر چارەسەرێکی گیایی راوێژ بە پزیشک بکرێت.

سەرەڕای ئەوەی ئه‌م ڕێگایانە نیشانەکانی په‌تای وه‌رزی کەم ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە کە دژە هیستامینەکان وەک سەلامەتترین و کاریگەرترین بژاردە دەمێننەوە، بەتایبەتی لە حاڵەتەکانی هەستیاری تونددا.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.