Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:45

هیندستان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی نیوده‌لهی بارانی ده‌ستكرد دروست ده‌كات

کوردستان TV
100%

تاقیکردنەوەی بارانبارینی دەستکردی ئەم دواییە لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان، نوێترین دەستپێشخەریی بوو بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی كه‌شوهه‌وا، بەڵام نەیتوانیوە شارەزایان و چالاکوانانی ژینگەیی رازی بکات به‌وه‌ی كه‌ كاره‌كه‌ وه‌كو پێویست سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

دوای هه‌وڵێكی زۆری زانستی یەکەم تاقیکردنەوەکانی ئەوەی پسپۆڕان پێی دەڵێن "تۆوکردنی هەور" بەسەر شاری نیوده‌لهی ئه‌نجامدرا کە 30 ملیۆن کەسی تێدایە، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی بەکارهێنانی فڕۆکەی بچووک.

ئەم تەکنیکە بریتییە لە تۆوکردنی هەورەکان بە ماددەیەکی کیمیایی وەکو "یۆدای زیو" بۆ دروستکردنی باران کە هەوا لە گەردیلە ژەهراویەکان پاکدەکاتەوە.

تاقیکردنەوەكه‌ له‌ دروستكردنی بارانی ده‌ستكردی سه‌ره‌تایی لە ژێر چاودێری زانایانی پەیمانگای تەکنەلۆژیای هیندستانی کانپور (باکوری نیودەلهی) ئەنجامدرا.

زانایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕووپۆشی هەورەکان بەس نییە، هەروەها ئاستی شێ زۆر نزمە بۆ ئەوەی بارانبارینی زۆر بەرهەم بهێنێت.

هاوكات، ڤیرێندرا ساچدیڤا، سەرۆکی پارتەکەی نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان له‌ بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هەمیشە سەرکەوتن لە یەکەم هەوڵدا بەدەستناهێنرێت، به‌ڵام وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی كارێكی زۆر باش بووه‌.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان، حكوومه‌ت زیاتر لە 310 هەزار یۆرۆی بۆ تاقیکردنەوه‌ی باران بارینی ده‌ستكرد خەرج کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.