سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 450 ملیۆن دینار وەک هاوکاری و پشتگیریی دارایی بە یانەی وەرزشیی نەورۆز دەبەخشێت.
دوای تێپەڕبوونی بە دۆخێکی نالەباردا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 450 ملیۆن دینار وەک پشتگیریی دارایی بە یانەی وەرزشیی نەورۆز دەبەخشێت.
ئەم هاوکارییە لە ڕێگەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتەوە پێشکەش بە یانەکە دەکرێت، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەبار ببوو.
ئەم پشتگیرییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ یانەی نەورۆز، وەک پاڵپشتییەک بۆ کەرتی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمی کوردستان دێت، تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە بەردەوام بن لە نوێنەرایەتیکردنی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.