وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، زیاتر لە 756 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی تۆڕی شەقامەکانی کەرتی (یەکەکەکان)ـی بەکرەجۆی سلێمانی تەرخان کرد. ئەم گوژمەیە لەسەر 100% ـی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە فەرمانێکی وەزاریدا ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 756,088,000 دینار نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سلێمانی.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتەکە، ئەم بڕە پارەیە بۆ پڕۆژەی کاری کۆنکرێتکردنی تۆڕی شەقامەکانی کەرتی (یەکەکەکان)ـی بەکرەجۆ تەرخان کراوە.
ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ـی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دابین کراوە و فەرمانی خەرجکردنی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەکانی تایبەت بە داهات دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.