بە ئامانجی دووبارە جێگیرکردنەوەی میسڕ لەسەر نەخشەی گەشتیاریی جیهانی، مۆزەخانەی گەورەی میسڕ کە چیرۆکی شارستانیەتی میسڕی دێرین دەگێڕێتەوە، ئەمڕۆ شەممە لە دوای نۆژهنكردنهوهی لهسهر ستانداردی جیهانی له قاهیرە دەکرێتەوە، ئەمەش دوای ئامادەکارییەکی چڕ بۆ ئهو مهراسیمه.
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ بڵاویكردووهتهوه، بڕیارە ئهمرۆ له كاتی رێوڕهسمی كردنهوهی مۆزهخانهی گهورهی میسڕ نزیکەی 80 شاندی فەرمی له ئاستی جیهاندا ئامادهبن، 40 شاندیان بە سەرۆکایەتی پاشا، شازادە، سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتهكان دهبێت.
وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو ڕووداوە مێژووییه لە چەند شەوی رابردوودا رووبەری زەبەلاحی مۆزەخانەکە کە دەکەوێتە سەر لێوارێک و رووی لە هەرەمەکانی جیزە کردووە رووناک کراوەتەوە.
مۆزەخانهی گهورهی میسڕ، رووبەرەکەی نزیکەی نیو ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە، زیاتر لە 20 ساڵی خایاندووە بۆ دروستکردنی و زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری تێچووە.
گەورەترین گەنجینەی مۆزەخانەکە کۆمەڵەی تەواوی فیرعەونهكانه کە لە ساڵی 1922 لە گۆڕێکدا لە دۆڵی پاشاکان لە میسری سەروو دۆزرایەوە، لە کۆگاکاندا هەڵگیراوە و ئێستا لە یەک هۆڵدا لەناو مۆزەخانەکەدا دانراوه و بۆ بینین نمایشكراوه.
بەگشتی مۆزەخانەی گەورەی میسڕی زیاتر لە 100 هەزار شوێنەوار لەخۆدەگرێت کە نیوەیان نمایش دەکرێن، بەمەش دەبێتە گەورەترین کۆمەڵە لە جیهاندا کە تایبەتە بە تاکە شارستانیەتێک کە لە ماوەی پێنج هەزار ساڵی تهمهنیدا پارێزگاریی له مانهوهی خۆی كردبێت. دەسەڵاتدارانی میسڕ پێشبینی دەکەن مۆزهخانهكه ساڵانە نزیکەی 7 ملیۆن سەردانکەر بۆ خۆی رابکێشێت، ئەمەش ئەگەری هەیە تا ساڵی 2030 کۆی ژمارەی سەردانکەرانی بۆ 30 ملیۆن سەردانکەر بەرزببێتهوه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.