Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 19:58

دژەتیرۆری کوردستان: بەهیچ شێوەیەک بە درۆن هێرش نەکراوەتە سەر پیرمام

کوردستان TV
100%

هەندێک راگەیاندن و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا وایان بڵاوکردەوە کە گوایە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر پیرمام و دژە تیرۆری کوردستانیش دەنگۆیەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت مەشقی سەربازی بووە.

ئەمڕۆ هەینی 30ـی تشرینی یەکەم، دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی پێکرد: هیچ درۆنێک هێرشی نەکردووەتە سەر قەزای پیرمام.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەندێک هەواڵی ناڕاست لەلایەن راگەیەندنەکان و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاو بووەتەوە کە گوایە لە رێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزاری پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەوەی بیستراوە مەشقی سەربازی بووە و بەهیچ جۆرێک درۆن هێرشی نەکردووەتە سەر پیر مام و بەهیچ جۆرێک جێگەی ترس و نیگەرانی نییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.