Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:11

باهۆزی ملیسا لە دەریای کارائیب 49 قوربانیی لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

باهۆزی ملیسا بەشێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی باکووری کارائیبی وێران کردووە و ژمارەی قوربانییان گەیشتووەتە 49 کەس.

باهۆزی ملیسا کە ڕۆژی پێنجشەممە ناوچەکانی باکووری کارائیبی گرتەوە لە هەر دوو وڵاتی هائیتی و جامائیکا گیانی 49 کەسی گرت و 52 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی بەم دوو وڵاتە گەیاندووە.

ڕاگەیاندنەکانی هائیتی ئاماژەیان بەوە کردووە ئەگەرچی ئەم وڵاتە لە ژێر تەوژمی ڕاستەوخۆی باهۆزەکەدا نەبووە بەڵام بارانی بەخوڕ و بەردەوام کە بەهۆی کاریگەریی باهۆزەکەوە بووە بووەتە هۆی هەستانی لافاو و لە ئەنجامدا 30 کەس گیانیان لەدەست داوە و لانیکەم 20 کەسیش بێسەروشوێنن.

وەزیری ڕاگەیاندنی جامائیکاش گیانلەدەستدانی لانیکەم 19 کەسی پشڕاست کردووەتەوە و جەختیشی کردووەتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن بەردەوامە.

ئەم باهۆزە کارەبای لەسەر سەدان هەزار کەسی ئەم ناوچەیە بڕیوە، میچی بیناکانی هەڵکەندووە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی بە داروپەردووی خانووەکان داپۆشیوە. سوپای جامائیکا هێزە یەدەگەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتن و ڕزگارکردن بانگ کردووەتەوە. باهۆزەکە هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کووبا بووەتە هۆی گواستنەوە 735 هەزار کەس بەڵام هیچ ئامارێک لە مردن بە هۆی ئەم باهۆزەوە لە کووبا بڵاو نەبووەتەوە.

باهۆزی ملیسا وەک دووهەم باهۆزی بەهێز لە مێژووی زەریای ئەتڵەسیدا دێتە ئەژمار و بە پێی خەمڵاندنەکان لە نێوان 48 تا 52 ملیار دۆلار زیانی ئابووریی بە ناوچەکە گەیاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.