سەرۆك كۆماری لوبنان فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد، رووبەڕووی هەموو دەستدرێژییەكی سوپای ئیسرائیل ببنەوە ئەگەر هاتنە نێو باشووری لوبنانەوە.
جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری لوبنان لە گوتارێكدا رایگەیاند: فەرمانم بە عیماد رۆدۆلف فەرماندەی سوپای لوبنان كردووە رووبەڕووی هەموو دەستدرێژییەكی سوپای ئیسرائیل ببنەوە ئەگەر هاتنە نێو خاكی باشووری لوبنان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزێكی سوپای ئیسرائیل چەند كیلۆمەترێك سنووری شارۆچكەی بلیدا لە باشووری لوبنانیان بڕی بوو و بەهۆی تەقەی سەربازەكان، هاووڵاتییەكی لوبنانی كوژرابوو.
لەبارەی ئەم رووداوە، سەرۆك كۆماری لوبنان رایگەیاند: هێرشەكەی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچكەی بلیدا، یەكێكی دیكەیە لە دەستدرێژییە دوژمنكارییەكانی ئیسرائیل بەرامبەر لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.