ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، دوای کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ "لی جامیونگ" سه‌رۆكی کۆریای باشوور لە شاری گیۆنگجو، رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور راگەیاند.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی مالیزیا و كۆریای باشوور دۆناڵد تره‌مپ به مه‌به‌ستی هاوبه‌شی بازرگانی زیاتر چوارچێوه‌یه‌كی بازرگانی تازه‌ی دارشت له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه، به‌تایبه‌تی له بابه‌تی باجه گومرگییه‌كان.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان لەسەر ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان ترەمپ و سه‌رۆكی كۆریای باشوور تره‌مپ هیچ وورده‌كارییه‌كی رێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ میدیاكان نه‌خسته ڕوو ته‌نیا گووتی : "ئەو کارەمان کرد كه پێویست بوو بۆ رێككه‌وتنی بازرگانی."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.