Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:04

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری تا رۆژی دەنگدان بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگه‌یاند، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی كارتەكانی بایۆمەتری تا رۆژی دەنگدان، لە هەمان كاتدا ئاماژە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەكات بۆ رادەستكردنی قوتابخانەكان لە 5-13ی مانگی داهاتوودا.

نیبراس ئەبو سۆدە، جێگری گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووه‌: دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی دەنگدان بەردەوام دەبێت و ئەپڵیكەیشنێكی ئەلیكترۆنییان كارا كردووه‌ كە ڕێگە بە دەنگدەران دەدات شوێنی كارتەكانیان لە سەنتەرەكانی شاره‌كان بدۆزنه‌وه‌.

نیبراس ئەبو سۆدە ئاماژەی بەوەشكردووه‌: ماددە لۆجستییەكان بە تەواوی لە نێوان كۆگاكانی پارێزگاكەدا دابەشكراون و قوتابخانەكان دەگۆڕدرێن بۆ ناوەندی دەنگدان تا پێنجی مانگی داهاتوو و گوتیشی: كاركردن لەو ناوەندانەدا تا سێزدەی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

روونیشیكردەوە: راهێنانی بەرپرسانی وێستگه‌كانی دەنگدان هێشتا بەردەوامە، چونكە رێكارەكانی باوەڕپێكردنی رێكخراوە نێودەوڵەتیی و ناوخۆییەكان و میدیاكان بۆ ڕووماڵكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەپێی پلانە دامەزراوەكان بەردەوامن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.