Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 16:25

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە (2ی تشرینی دووەمی2025) مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 01/07/2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون  و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.