Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 21:29

زانکۆلاین بۆ دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەی هەرێم کارا کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند زانکۆلاین بۆ دەرچوانی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کارا کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، 29ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:  دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (کەرکوک - شەنگال – خانەقین) ئاگاداردەکەینەوە کە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆى ئەمڕۆ 2025/10/29 دەتوانن لە هەمان سایتی زانکۆلاین داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: سەرجەم دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی ناویان لە نووسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردوە، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمرۆوە هاوشێوەی دەرچووانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لەڕێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.

 گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گوتیشی: بۆ هەر کێشە و گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە دەرچووان دەتوانن سەردانی نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان بکەن و ئاسانکاری و ڕێنوێنیان پێشکەش دەکرێت.

عەباس ئەکرەم، ڕاشیگەیاند: ساڵانە لەگەڵ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.

بۆ ئەمساڵیش دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستەم و راستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن

:بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان سەردانی  ئەم لینکە بکەن
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.