Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 00:59

بە پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم ڕۆژانە 852 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە ماوی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا شەش پرۆژەی ئاو جێبەجێ کراوە و پرۆژەیەکیش لە جێبەجێکردندایە. هەموو ئەم پرۆژانە بەگشتی ڕۆژانە 852 هەزار مەترس سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە، کابینەی نۆیەمی حکوومەت توانیویەتی لە ماوەی کاری خۆیدا هەر یەک لە پڕۆژەکانی فریاگوزاریی خێرای هەولێر، فایدە-دهۆک، دەربەندیخان،  ئاکرێ، قوشتەپە و چوارقوڕنە-حاجیاوا تەواو بکات و پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵیش لە جێبەجێکردندایە.

هەموو ئەم پڕۆژانە لە ڕۆژێکدا توانای دابینکردنی 852 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاکیان هەیە و بە گوژمەی 1 ترلیۆن و 195 ملیار و 800 ملیۆن دینار جێبەجێ کراون.

هەر لەم ماوەیەدا کارەکانی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی هەولێر، دانانی تۆڕی ئاو بۆ 51 گوندی دەڤەری بارزان، پڕۆژەی ئاوی پیرمام و دەوروبەری بە گوژمەی گشتیی نزیک 90 ملیار دینار کۆتاییان پێ هاتووە.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو، 9 بەنداوی بە گوژمەی زیاتر لە 265 ملیار دینار دروست کردووە یا خەریکی دروستکردنیانە کە بە گشتی توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە. هەروەها 23 پۆند دروست کراون و 58 پۆندی دیکەش لە جێبەجێکردندان.

 ئەم بەنداو و پۆندانە کاریگەرییان لەسەر دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان، ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی، زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، کەمکردنەوەی لافاو، پشتیوانیی ئاژەڵداران دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.