ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ مارکۆ رۆبیو هاوتا ئەمریکییەکەی له باره‌ی ئاماده‌كاریی دووه‌م دیداری لوتكه‌ی نێوان پووتین و تره‌مپ گفتوگۆیان كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: بڕیار وایه لوتکەی دیداری نێوان پووتین و تره‌مپ له بودابێست له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجام بدرێت، له‌سه‌ر دوایین هه‌وڵ و پێشهاته‌كان له‌باره‌ی وه‌ستانی شه‌ڕ و ئاشتیی ئۆكراینا.
وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژەی بەوەشداوه، هەردوو وەزیرەکە باسیان لە چۆنیه‌تی رێوشوێنە پڕۆتۆكۆلییه‌كان کردووە بۆ ئەنجامدانی دیداره‌كه و گفتوگۆکەیان بە بونیادنەر وەسفکردووە.
بڕیار وایه، پووتین و ترەمپ لە داهاتوویه‌كی نزیكدا له پایتەختی هەنگاریا بۆ دووه‌مین جار كۆببنه‌وه، کە ئامانج لێی دۆزینەوەی رێگە چاره‌یه‌كه بۆ دەربازبوون لە شەڕی سێ ساڵه‌ی ئۆکراینا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.