ئایەتوڵا عه‌لی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئه‌مرۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەگه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لە بڕوای خۆیدا وابزانێت به‌هۆی هێرشەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی وێران کردووه، ئه‌وا له وەهمدا ده‌ژیێت.
دۆناڵد ترەمپ هەفتەی ڕابردوو لە وتارێکدا له پەرلەمانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، به 14 بۆمب دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێرانمان به ته‌واوی وێران كرد و هه‌ر ئه‌و كات گوتم بە تەواوی لەناوچوون و ئەوەش پشتڕاستکڕایه‌وه.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا رایگه‌یاندبوو، کاتێک ئێمە توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناو برد، ئەوان وازیان لە رەفتارکردنی بێباکانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێنا.
دۆناڵد تره‌مپ به شانازییه‌وه ئه‌وه‌شی گوت: ئێمە پیشەسازی ئەتۆمیی ئێرانمان بۆردومان کرد و لەناومان برد، به‌تایبه‌تی یۆرانیۆمی ژێرزەمینی لە فۆردۆ لە باشووری تاران.
چاودێران بۆچوونیان وایه، ئه‌گه‌رچی هێشتا قەبارەی وردی زیانەکان نەزانراوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا چەندجارێك دووپاتی كردووه‌ته‌وه کە ئەو شوێنانە بە تەواوەتی لەناوچوون.
لای خۆیه‌وه له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ، ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبەری باڵای ئێران پرسیاری ئەوەی کرد: ئەگەر ئێران خاوەنی پیشەسازی ئەتۆمیی خۆی بێت، چ په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه؟
خامنه‌یی لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ترەمپ رایگه‌یاند: تۆ کێیت کە بڵێیت وڵاتێک دەبێت خاوەنی وزەی ئەتۆمی بێت یان نه‌بێت؟
راشیگه‌یاند: به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی مه‌ده‌نییه نه‌ك شتی تر، ئه‌وه‌ش مافی ڕه‌وای ئێرانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.